نوچه‌نیت – ئیندیپێنده‌نت
خێزانێكی ئێرله‌ندی پێشوازییان له له‌دایك بوونی منداڵێكی كچ كرد دوای 117 ساڵ كه ته‌نها كوڕ له‌و خێزانه‌دا له‌دایك بووه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت له خێزانی مایودا زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه هیچ كچێك له‌دایك نه‌بوه به دیاریكراوی له ساڵی 1898 ه‌وه . به‌ڵام به له‌دایك بوونی ساویرس گریس له هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه گۆڕا و وای له لۆرانس و لینی دایك و باوكی كرد هه‌ست به شانازی بكه‌ن به له‌دایك بوونی كچه‌كه‌یان.
لۆرانس مایوی باوكی منداڵه كچه‌كه وتی :” له‌دایك بوونی ساویرس شتێكی سه‌رنجراكێش و خۆش بوو ، ئه‌و یه‌كه‌م كچه له‌دایك ببێت له خێزانه‌كه‌ماندا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره، هه‌موومان هه‌ستمان به دڵخۆشییه‌كی زۆر كرد كاتێك له‌دایك بوو ، به‌تایبه‌تی كه ره‌گه‌زی منداڵه‌كه‌مان نه‌ده‌زانی پێش له‌دایكبوونی”.
مایو هه‌روه‌ها وتی گرنگترین شت به‌لای هه‌موومانه‌وه ته‌ندروستی منداڵه‌كه بوو، به‌ڵام كاتێك زانیمان منداڵه‌كه كچه بڕیارماندا ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌م بۆنه ده‌گمه‌نه‌وه ساز بكه‌ین ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له تۆماره‌كانی خێزانه‌كه‌یدا گه‌ڕاوه بۆی ده‌ركه‌وتوه دوا مێینه كه له خێزانه‌كه‌یاندا له‌دایك بوه سالی 1898 بوه.