وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: ١٠٠ جیهادیی ئەم وڵاتە لە ریزەکانی داعش کوژراون

0

نوچە-دویچە لە

نزیک بە ٧٠٠ ئیسلامگەرای تەندڕەو لە ئاڵمانیەوە  پەیوەست بوونە بە ریزەکانی داعشەوە.

تۆماس دی مایزیر،وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەل رۆژنامەنووسی ئەڵمانی”بیلد ئام زۆنتاگ” دەڵێ:١٠٠ کەس لەم جیهادیانە لە شەڕ و پیکدادانەکانی داعشدا کوژراون.

تۆماس دی مایزیر هەروەها دەڵێ:لە ٢٠١٢ تا وەکوو ئێستا ٧٠٠ ئیسلامگەرای توندڕەو چوونەتە سوریە  وعێراق بە مەبەستی پەیوەستبوون بە ریزەکانی داعشەوە.لە کۆی ئەم ٧٠٠ کەسە،یەک لە سەر سێێان گەڕانەتەوە ئەڵمانیا.

تۆماس دی مایزیر دەشڵێ:دەوڵەتی ئەڵمانیا هەموو هەوڵی خۆی ئەدات کە پێش بە مەترسی بوونی کەسانی لەم چەشنە لە ئەڵمانیا بگرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com