لێکۆڵەران دەڵێن لە گۆرێکی بەکۆمەڵ،کۆمەڵێک ئیسکەپەیکەریان دۆزیوەتەوە کە دەیسەلمێنێ ٥٥٠ ساڵ پێش زایین،وەرزێڕانی ئەوروپی بە هۆی کوشتاری بە کۆمەڵ ەوەلەناوچوون.برینی سەر ئێسکەکان دەرخەری ئەو ئازارانەیە کە بەسەریاندا هاتووە.
تیمێکی لێکۆڵینەوە لە نزیک فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەشکەوتێکیان دۆزیوەتەوە کە ٢٨ ئێسکە پەیکەری تێدا بووە کە زۆربەیان ئێسکەپەیکەری ژن و منداڵن.واپێدەچێ کە هەوڵدرا بێبۆ شکاندنی ئێسکی سەر و پێی ئەم مرۆڤانە.
کریستیان میێر سەرپەرەشتی تیمەکە،کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان لە گۆڤاری ئەنجومەنی میللی زانستەکان بڵاو کردۆتەوە،دەڵێ:سەرباری ئەوەی کە نازانین لە کاتی شکاندنی ئێسکەکان ئەم کەمەڵە کەسە زیندوو بوونە یان نە،بەڵام دەکرێ بڵێین کە لە ئەنجامی ئەشکەنجە یان رووداوێکدا بووە .لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەگەری ئەوە هەیە کە قوربانیەکان لە کاتی هەڵاتن و خۆدەربازکردن وایان بە سەر هاتبێ.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە:ئەگەری ئەوە هەیە کە دایکی ئەو منداڵانەی کە لەم گۆرە بەکۆمەڵەدا دۆزراونەتەوە، لە لایەن هێرشبەرانەوە رفێندرابێتن.