نوچەنێت
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پاڕلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەو پارەیەی وەك هاوکاری پاڕلەمانتاران کۆ کرابووەوە بۆ خانەوادەی شەهیدان ئێستا ئامادەیە و چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین لیستی ناوه‌كانمان بۆ بنێرێت.
.
دلێر ماوەتی جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگر لە پاڕلەمانی کوردساتان ڕایگەیاند “له ئێستادا نزیكه‌ی 300 خانه‌واده ماون هاوكاریان بكرێت، پاره‌ی ئه‌و خانه‌وادانه‌ش ئاماده‌یه”.
.
دلیر ماوەتی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان لێدوانی دا‌و وتی”تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان هاوكاری نزیكه‌ی هه‌زار خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی تیرۆر و شه‌ڕی داعشی كردووه، بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌خانه‌واده‌كانی دیكه چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین تاكو لیستی ناوی شه‌هیده‌كانمان بۆ بنێرێت”.
.
هاوکاری مادی پاڕلەمانی کوردستان بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دوو ملیۆن دینارە و وەزارەتی پێشمەرگەش بڕی پێنج ملیۆن دینار دەداتە خانەوادەی شەهیدان.
بەم پێیەش بڕی هاوکاری بۆ هەر خێزانی شەهیدێکی شەڕی داعش بڕی حەوت ملیۆن دینار دابین دەکرێت.