نوچەنێت
مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دوا بڕیاری پارتی دەخاتە ڕوو بەوەی کە پارتی سوورە لەسەر ئەوەی سەرۆكی هەرێم لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت.
مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەزتگا ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند””پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت”.
مەسرور بارزانی هیوای خواست کە لایەنەکان بگەنە ڕێك کەوتن و ئەگەر نەگەنە ڕێك کەوتن ئەوا پارتی ڕای گەل هەڵدەبژێرێت و دەبێت گەلی کوردستان بڕیاری کۆتایی بدات.
هەر لەو لێدوانەدا مەسروور بارزانی ڕایگەیاند “ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان رێكه‌وتن شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای خه‌ڵك، كه چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ن”.
پێنج لایەنە سیاسییەکەی پێکهێنەری حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان چوار جار کۆبوونەوەتەوە بە مەبەستی ڕێك کەوتن لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،بەڵام بە پێی زانیارییەکانی نێو کۆبوونەوەکان تا ئێستا لایەنەکان نەگەشتوونەتە خاڵێکی هاوبەش بۆ ڕێك کەوتن.