زۆرێك لە مرۆڤ لە هەردوو ڕەگەز خاڵی ڕەش لەسە پێستیان دەبینرێت،ئەو خاڵە ڕەشانە تا ڕادەیەك کاریگەری لەسەر جوانی ڕوخساری مرۆڤ بەجێ دەهێڵن و زۆرجاریش لە نرخی جوانی ڕوخسار کەمدەکەنەوە.
.
بۆ کەم کردنەوەی ئەو خاڵە رەشانە و هەروەها تا ڕادەیەك بۆ ڕزگار بوون لەو خاڵە ڕەشانە ئەم کەرەستانەی خوارەوە ئامادە بکە.
.
کەرەستەکان:
١- کەوچکێکی چای بچووك خواێ بهێنە.
٢-بە کەوچکێکی چێشت ئاوی خاوێن بهێنە.
٣-بە کەوچکێکی چێشت ئاوی لیمۆ بهێنە.
دواتر بەم کەرەستانەی سەرەوە پێكهاتەیەك ئامادە بکە و جوان تێکەڵیان بکە بیدە لەو شوێنانەی کە خاڵی رەشی پێوەیە و جوان جوان مەساجی پێ بکە،بۆماوەی چوار خوولەك بیهێڵەوە دواتر ڕوخسارت بە غەسوولی تایبەت بشۆ و دەرئەنجامەکەی ببینە.
گرنگترین شت ئەوەیە تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبیت کە خاڵە ڕەشەکان بە تەواوی لەسەر ڕوخسارت نەماوە ڕۆژی دوو جار ئەو کارە دووبارە بکەوە.