نوچەنێت
بۆڕی نەوتی کوردستان کون دەبێت و بەهۆی کون بوونی ئەو بۆڕییەوە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هەناردەی نەوتی کوردستان ڕادەوەستێت.
دوێنێ وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە بۆڕی نەوتی کوردستان کون بووە و گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە ڕاوەستاوە.
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە بەهۆی کون بوونی بۆری نەوتی کوردستانەوە گواستنەوەی نەوت ڕاوەستاوە و ماوەی کاتی چاککردنەوەکەشی 48 کاتژمێر دەخایەنێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەوەشیی ڕاگەیاند بە هۆی کون بوونی ئەو بۆڕییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دۆلار زەرەرمەند دەبێت.