نوچه‌نێت-به‌غدا
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئابووریی عێراق رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌هۆی دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی “دابه‌زینی نرخی نه‌وت مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئابووری عێراق، چونكه نه‌وت سه‌رچاوه‌ی داهاتی عێراقه، بێگومان ئابووری عێراق تووشی قۆناغێكی سه‌ختی ئه‌وتۆ ده‌بێت كه به قه‌رزكردن نه‌بێ چاره نابێت”.
وتیشی كه ئێستا عێراق له قه‌یرانی داراییدایه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت قه‌یرانه‌كه قوڵتریش ده‌كاته‌وه، چونكه عێراق پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته بۆ شه‌ڕی داعش.
ده‌بێ بڵێین له دوو رۆژی رابردوودا نه‌وت ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركرد له دابه‌زینی نرخدا، به‌جۆرێك گه‌یشته نزمترین ئاست له شه‌ش ساڵی رابردوودا و هاته ئاستی 45 دۆلار بۆ هر به‌رمیلێك، له‌كاتێكدا بودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه دانراوه نرخی نه‌وت له 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه‌متر نه‌بێت.
90%ی داهاتی بودجه‌ی عێراق له فرۆشی نه‌وته‌وه دێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆی جێگره‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه بوونی نییه جگه قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی.