نوچه‌نێت-به‌غدا
له پرێس كۆنفرانسێكدا له به‌غدا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه چاره‌كردنی گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه، داوایشی له وڵاتان كرد ده‌ستێوه‌ردان نه‌كه‌ن له گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
وته‌كانی جه‌عفه‌ری له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری له به‌غدا هات كه وتیشی “وڵاتانی جیهانمان ئاگاداركردووه رێزی پرسه ده‌ستوورییه‌كانما بگرن، ئێمه خۆمان كێشه‌كاننی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتیش جه‌عفه‌ری وتی “نه‌وت سامانێكی نیشتیمانییه و به‌پێی ده‌ستووری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.