نوچه‌نێت- دی ده‌بلیو
هێزه گه‌رۆكه‌كانی ئاسایشی سعودیه توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا بگرن كه هه‌زاران كۆپی له قورئانی ساخته‌كراوی هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌و مه‌ككه ده‌ڕۆیشت ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانی ئه‌وێدا دابه‌شی بكات به‌ڵام ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه كه له‌پشت ئه‌م كاره‌وه بوه.
گروپه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر 5616 ی كۆپی ساخته‌كراوی قورئاندا كه له ئۆتۆمبێلێكی جۆری دینا بوه و له جده‌وه هاتوه هه‌روه‌ها شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوه.
رۆژنامه‌ی ” عوكاز ئۆنلاین” له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی سعودیه‌وه گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت شۆفێره‌كه و شتومه‌كه‌كان دراونه‌ته لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان . هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه زانیاریمان هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه به‌ره‌و مه‌ككه دێت بۆ دابه‌شكردنی قورئانه ساخته كراوه‌كان به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا ، بۆیه شۆفێره‌كه‌و قورئانه‌كانیش ده‌سبه‌سه‌ر كراون كه له 108 كارتۆن پێكهاتبوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كردوه له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه قورئانه‌كانی لێوه هاتوه، ناشزانرێت كه ئه‌و قورئانانه له‌ناو سعودیه چاپ كراون یان له وڵاتێكی تره‌وه هاتوون.