نوچه‌نێت- شه‌رقلئه‌وسه‌ت
هه‌ینی رابردوو هه‌فته‌ی چواره‌می خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بوو كه به‌رده‌وام توندتر ده‌بن و چه‌ند‌ین ده‌سترێژی كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه له به‌سره و نه‌جه‌ف ، كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر و گرنگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كاندا هاتوه هه‌ر له بڵاو كردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی زیاتر و دڕاندنی وینه‌ی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌ییی تا به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم به ئاشكرا له دژی تاران.
له‌ناو بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا ترسی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بڵاو بوه‌ته‌وه ، به‌هۆی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی نیوان سه‌ركرده ئێرانییه‌كان و سه‌ركرده شیعه عێراقییه‌كان له تاران ، كه تیایدا باسی ” داهاتووی وڵات له‌ژێر رۆشنایی خۆپیشاندانه‌كاندا” كراوه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه له مه‌یدانی ته‌حریر كه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له له‌نده‌ن كردوه ده‌ڵێت : ئه‌و وێنه گه‌وره‌یه‌ی خامنه‌یی كه به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ” نه‌سب ئه‌لحوریه” ی داگیر كردبوو، له‌لایه‌ن به‌شێك له خۆپیشانده‌رانه‌وه دڕێنرا به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه له مه‌یدانه‌كه‌دا دروشمی دژی ئیران ده‌وترانه‌وه و ده‌یانوت ” ئێران ، بۆ ده‌ره‌وه ، بۆ ده‌ره‌وه”