نزیک بە ١٠ ملیۆن کەس لە حەشیمەتی ئێران نەخوێندەوارن

0

عەتائوڵا سوڵتانی سەبور،ئەندامی کۆمیسیۆنی فێرکردن و لیکۆڵینەوەی پەرەلامی ئێران رایگەیاندووە کە نزیکەی ٩ ملیۆنو ٦٠٠هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە نەخوێندەوارن.ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردوو بەرپرسانی پێوەندیدار رایانگەیاندبوو کە حەشیمەتی نەخوێندەواری ئەم وڵاتە ٣ ملیۆن و ٥٠٠هەزار کەسە.

سوڵتانی سەبور لە وتووێژ لە گڵ هەواڵدەریی مێهر،ئەم رێژەیە لە نەخوێندەواری بە کارەسات ناوبردووە و دەڵێ:بۆ کەم کردنەوەئ ئەم رێژەیە دەبی رێکخراو و دامەزراوەکانی دیکەی وڵات هاوکاریوەزارەتی پەروەردە و فێرکردن بکەن.

بە وتەی سوڵتانی سەبور،زۆرترین ئاماری نەخویندەواری لە ئیران،کەسانی سەرەوەی ٣٥ ساڵ لە خۆ دەگرێ.

پارێزگای تاران لە دوای سیستان و بەلوچستان،لە ئیراندا دووەمین پلەی نەخویندەواری هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com