وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی5+1 لە نیۆیۆرک کۆدەبنەوە

0

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیسنا،سەرچاوەیەکی ئاگادار کە گەورە بەرپرسێکی ئێرانیە، راگەیاندووە کە لە کۆتایی مانگی خەرمانان،لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،وەزیرانی دەرەوەی ئیران و وڵاتانی 5+1 لە نیۆیۆرک کۆدەبنەوە.

بە پێی راپۆرتەکەی ئیسنا ،ئەم بەرپرسە ئێرانیە کە نەیویستووە هیج ئاماژەیەک بە ناو  وپۆستەکەی بدرێ، گوتویەتی:یەکەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئیران وگروپی 5+1 بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران وجێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەوروپا بەرێوەدەچێ.

بە پێی ئەم راپۆرتە،تاوەکوو ئێستا دەستووری کاری کۆبوونەوەکان بە دیاریکراوی روون نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com