لە دوای هێرشەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێ و دوای تەواو بوونی شەڕ لەو شارە ئێستا خەڵکی کۆبانێ خەریکی گەڕاندنەوەی ژیانن بۆ شارەکەیان.
دانیشوانی شاری کۆبانێ ئێستا ژیان جوانتر دەکەن و جارێکی تر هەناسەی ژیان دەکەنەوە بە بەری شارەکەیاندا،خەڵکی ئەو شارە بێ گوێ دانە ڕەگەز و تەمەن هەر کەسەو لە ڕێگەیەکەوە ژیان بۆ شارەکەی دەگەڕێنێتەوە.
خەڵکی کۆبان هەر وەك چۆن بەرگرییان لە شارەکەیان کرد و وەك قەڵایەکی بەهێزی بەرگری و بەرخۆدان نیشانی هەموو دونیایان دا،ئێستاش دەیانەوێت بە دووابرە ژیاندنەوەی شارەکەیان و گەڕانەوەی هەناسەی ژیان بۆ شارەکەیان بە هەموو دونیا بڵكێن خەڵکی کۆبانێ ژیان دۆستن.
ئەمانەی خوارەوە وێنەی هەناسەدانی کۆبانێن وەك شارێکی زیندوو لە دوای هێرشی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش:









