نوچەنێت
دوای ئەوەی لە چەند شەوی ڕابردوودا منداڵێکی تەمەن ١٥ ڕۆژ لە مزگەوتێکی سنووری ناحییەی پێباز ی سەر بەقەزای کەلار دۆزرایەوە و دواتر ڕادەستی پۆلیس کرا،لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری سلێمانییە.
چەند شەوێك لەمەوبەر پۆلیس ئاگادار کرایەوە کە منداڵێک لە مزگەوتی گوندی ئاوەخێر لە سەر ڕیگای (کەلارــدەربەندیخان) جێهێڵراوە،هێزەکانی پۆلیس ئەو منداڵەیان هەڵگرتەوە کە تەمەنی تەنها ١٥ ڕۆژ دەبێت.
سەرچاوەیەکی پۆلیس لە کەلار بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە هەر منداڵێك دەدۆزرێتەوە پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە و بە بڕیاری دادوەریش دەنێردرێتە نەخۆشخانە و دواتر دەنێردرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت،وە ئەو کارەش بە هاوکاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەرجەم ئەو ڕێکارییانە دەگیرێتە بەر.
سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە تایبەتەکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا دەبێت بە فەرمانی دادوەر ئەو منداڵە دەدرێتە یەكێك لەو خێزانانەی کە ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو منداڵە بەمەبەستی بەخێوکردنی.
منداڵەکە تەمەنی ١٥ ڕۆژ دەبێت و لە ڕەگەزی نێرە.