مەرزیە ئەفخەم،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای بە “بێ بنەما”زانینی بۆچوونەکانی ئۆباما کە لە وتارێکدا بڵاوی کردۆتەوە،دەڵێ:ئەم بۆچوونانە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن .دەشڵێ:هەڕەشەی هێرشی سەربازی بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەو ەیەکگرتووەکانە وبۆ دەوڵەت و کاربەدەستانی ئەمریکاش، بەرپرسیارێتی نیوەدەوڵەتی بە دواوە دەبێ.
باراک ئۆباما،لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ قانع کردنی بیرورای گشتیی ئەمریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە،وتارێکی نووسیوە کە هاوکات لە ٣٠ ژورناڵی بەناوبانگی ئەمریکادا بڵاو بۆتەوە.لە بەشێک لە وتارەکەی ئۆبامادا هاتووە:قبوول نەکردنی رێکەوتنی ئەتۆمی بە واتای شەڕکردن لە گەڵ ئەم وڵاتەیە.