نوچەنێت
ئەمڕۆ کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانی نێوان (پارتی،یەکێتی،گۆڕان،یەکگرتوو،کۆمەڵ)بەردەوامییان دەبێت و پێنج لایەنەکە کۆبوونەوەی چوارەم لە ئۆتێل (شاری جوان) لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن.
پێنج لایەنە سەرەکییەکەی پێکهێنەری پاڕلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن،بەڵام کۆبوونەوەکەی ئەم جارە لە شاری سلێمانی و لە ئۆتێل(شاری جوان)ئەنجام دەدرێت.
هەینی ڕابردوو هەر پێنج لایەنەکە لە کۆبوونەوەی سێیەمی خۆیاندا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بڕیاریاندا ڕاپۆرتی لێژنەی یاسایی پاڕلەمانی کوردستان بکەنە بنەمای گفتوگۆی کۆبوونەوەی پێنجەم و وابڕیارە ئەمڕۆ لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی باسەکەیان درێژتر بکەنەوە.