نوچەنێت
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ موچەی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت موچە وەردەگرێت.
.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند بڕە پارەیەکی دیاریکراویان بۆ دابین کردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستە سەر ژمارە بانکی وەزارەتی دارایی،وابڕیارە ئەمڕۆ بە دابەش کردنی موچەی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی دەست بکات بە دابەش کردنی موچەی مانگی حوزەیران.
..
هەرچەندە وەزارەتی دارایی ئەوەی ڕاگەیاندووە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی پێویست پارەی بۆ دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخستووەتە سەر ژمارە بانکی وەزارەتی دارایی بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاریدا ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکات.
.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەنها 75 ملیۆن دۆلاری بۆ موچەی مانگی حوزەیران دابین کردووە لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی جاوەڕێی دەکرد بڕی 850 ملیۆن دۆلار ڕەوان بکرێت.