نوچەنێت
دوای ئەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان گەڕێنرایەوە پاڕلەمانی کوردستان بە مەبەستی پێداچوونەوە ودووبارە نوسینەوەی پێش لەوەی بخرێتە ڕیفراندۆمەوە.
لەگەڵ گەڕاندنەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان بۆ ناو پاڕلەمان لیژنەیەکی 21 کەسی لەسەرجەم پێكهاتەکانی ناو پاڕلەمانی کوردستان دروستکرا بەمەبەستی دووبارە نووسینەوەی دەستوورەکە.
لێژنەکە لە 21 كەس پێكهاتووە، نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان تێیدا ئەندامە و لەرۆژی 20/5/2015 دەستبەكار بووە لە رۆژی 20/8/2015 ماوەی یاسای كاركردنیان تەواو بووە.
ئەندامێکی لیژنەی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی دەڵێت لە ئێستادا کارەکانی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاوەستاوە بەڵام لە لایەن ئەندامانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوورەوە توانراوە ڕێژەی %50 دەستووری هەرێمی کوردستان بنووسرێتەوە.
دانا دارا نوێنەری كۆمەڵی ئیسلامی لە لێژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات کە لەماوەی ٥٤ کۆبوونەوەدا توانراوە ٧٤ ماددە لەگەل دیاجەی دەستووری نێ پەسەند بکرێت.
دانا دارا دەڵێت”100 كاتژمێر كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و 890 لاپەڕەی ئەی فۆڕ قسەمان كردوە و پڕۆتۆكۆڵ كراوە”.
ئەو ئەندامەی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانب دەڵێت”ئێمە لەلێژنەی ئامادەكردنی دەستوور بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2015 شەرعیەتمان لە دەنگدانێكی ئاشكرای ناو پەرلەمانی كوردستان وەرگرتبوو، بەگوێرەی یاسای ناوبراو دەبوو لەماوەی 90 رۆژدا كارەكانمان تەواو بكەین و دەستور ئامادەبكەین”.
دانا دارا باس لەوە دەکات داوای کاتی زیاترینا کردووە لە پارلەمانی کوردستان و دەڵێت”لەكۆتایی كارەكانمان داوامان لەپەرلەمان كرد ماوەی زیاترمان پێبدات بۆ تەواو كردنی پرۆسەی ئامادەكردنی دەستوور، پێموایە ئەوانیش لە خولی گرێدانی ئاساییدا كە لە 1/9وە دەست پێدەكاتەوە لە دانیشتنێكدا ماوەكەمان بۆ درێژدەكاتەو