نوچەنێت
ئاژانسی “ناسا” سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەدد کردەوە کە بەناوی ئاژانسی ناساوە بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە لە مانگی ئەیلوولدا تەنێك بەر هەسارەی زەوی دەکەوێت.
ئاژانسی بۆشایی ئەمەریکی ناسراو بە “ناسا” سەرەڕای ئەوەی زۆرێك لە ماڵپەڕە جیهانییەکان بە ناوی ئەو ئاژانسەوە هەواڵ بڵاو دەکەنەوە دەربارەی ڕووداوە سروشتییەکانی مانگی داهاتوو،بەڵام ئەمجارە ناسا سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە توندی ڕەدد کردەوە و بە قسەی بێ بنەمای ناو بردن.
ئاژانسی ناسا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو تێیدا دڵنیایی ئەوەی ڕاگەیاندووە لە مانگی داهاتوودا هیچ شتێك بەر زەوی ناکەوێت وەك ئەوەی زۆرێك لە ناوەند و دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە.