نوچەنێت
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی دابەزی بۆ $40.45،ئەم دابەزینە لە نرخی نەوتدا لە کاتێکدایە تەنها هەشت ڕۆژ لەمەوبەر نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر بوو بە $42،بەم پێیە هەفتانە نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی دابەزینی بەرچاو تۆمار دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
چاودێرانی ئابووری وای بۆ دەچن زۆربوونی ڕێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات بووەتە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لەسەرانسەری جیهاندا.
لەگەڵ زۆربوونی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە لایەن وڵاتانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەمەریکا ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی کەم دەکاتەوە و کۆگا نەوتییەکانی خۆی بەکار ناهێنێت.