گروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریە دەڵێ لە سەر پرۆژەی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خولی نوێی گفتوگۆکانی ئاشتی ,کۆمەڵێک تێبینی هەیە.
بە پێی راپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس،هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریە کە لە تورکیە جێگیرە،دەڵێ پرۆژەکەی ئێستێفان دی میستۆرا میکانیزمێکە بۆ گواستنەوەیدەسەڵات بە بێ بوونی ئەسەد،هەر بۆیە دەرفەتێکی دەخاتە بەردەم تا مانۆری سیاسی بدات و دەستکەوتەکانیشی زیاتر بکات.
ئەم گرووپە دوابەدوای دیداری لە گەڵ دی میستۆرا، لە بەیانییەیەکدا دەڵێ وڵامەکانی میستۆرا نەبۆتە هۆی لابردنی نیگەرانیەکانیان.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان،حەوتووی رابردوو پرۆژەکەی میستۆرای بۆ خولێ نوێی گفتوگۆکانی ئاشتی پەسەند کرد.بە پێی ئەم پرۆژەیە،گواستنەوەی دەسەڵات لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دەبێ و رێگاکانی بەرەگاربووەنەی تیرۆریزمی تێدا دەستنیشان کراوە،کە چی ئایندەی سیاسی ئەسەد خاڵی جێی ناکۆکیە.