نوچه‌نێت-ئاژانسی ده‌نگوباسی فارس
له دیداریدا له‌گه‌ڵ نێرده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێوره‌سمی حه‌ج، ئایه‌توڵڵا خامنه‌ئی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێێگوتن “دوژمنی ئێرانییه‌كان بریتییه له ئه‌مریكا و ئیسئرائیل، نه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و بوونه‌ته دارده‌ستی ئه‌و دوو دوژمنه” ده‌وترێ مه‌به‌ستی خامنه‌ئی عه‌ره‌بستانی سعودییه.
ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی شكستخواردووی ئیخوان موسلیمینیش وتی “نه‌یانتوانی دۆست و دوژمنی خۆیان له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو هه‌ر دوژمنه‌كانیان له‌نێویان بردن”.
له هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی ئێران له به‌ری ناز و نیعمه‌تی یه‌كگرتووییان ده‌خۆن و به هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه له‌دژی دوژمنانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه.