نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت داعشه‌كانی ناو عێراق له هه‌شتا وڵاته‌وه هاتوونه‌ته ناو سنووری عێراق.
جه‌عفه‌ری كه هه‌مانكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كانه له وته‌یه‌كدا له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئیمام محه‌ممه‌د سه‌در وتی به‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌و هه‌موو وڵاته له‌دژی عێراق ده‌جه‌نگن، كه‌واته عێراق له‌بری خه‌ڵكی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه له‌دژی تیرۆر ده‌جه‌نگێ.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه وتی “له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان له‌گه‌ڵێن، ئێمه‌ش پشتیوانیان ده‌كه‌ین”.
ئیمام محه‌ممه‌د سه‌در به‌وه ناسرابوو له وتاره‌كانی هه‌ینیدا دژی ئایدیۆلۆژیای به‌عس قسه‌ی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1999 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ،كه ده‌وترێ به‌عس ناردوونی، تیرۆكرا.