ئاژانسی هەواڵنیری دەوڵەتی میسر رایگەیاند محەممەد رەبیع رێبەری ئیخوانەکانی میسر وێڕای ١٦ کەسی دیکە بە تاوانی کوشتنی پێنج کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە ساڵی ٢٠١٣، لە لایەن دادگای ئەم وڵاتەوە حوکمی زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرکراوە.
ئاسۆشیتێدپرێس لەم بارەوە رایگەیاندووە کە بەدیع و دووئەندامی باڵای ئیخوانەکانی میسر،محمد البلتاجی و صفوت حجازی، بەوە تاوانبار کراون کە کە ئەندامانی دیکەی گرووپەکەیان هانداوە کە هێرش بکەنە سەربنکەیەکی سەربازی لە پورت سەعید.
هەروەها ئەم دادگایە،بە شێوەی غیابی،حوکمی حەبسی هەتاهەتایی بۆ ٧٦ کەسی دیکەش دەرکردووە.پێشتر بەدیع لە لایەن دادگای ئەم وڵاتەوە حوکمی مەرگ و زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەکرابوو.