نوچە.نێت
گۆرانی بێژ فەرهاد بەزلە ،کە خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانە ، دواین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی بیستون .
لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا فەرهاد بەزلە رایگەیاند” پاش ماندووبوونێکی زۆر بۆ بەرھەمھێنانی گۆرانی بێستوون کە بە شێوازی کەلھووری و سۆرانی وتراوە ،کاری کلیپ لە وڵاتی ئەڵمانیا کراوە”.
ئەوهونەرمەندە دەڵێت: گۆرانی بێستوون کە شۆرشڤان سەدیق شەرۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، لە تێکستی ئیسماعیل مەشخەتیە و ئاوازی فۆلکلۆرەو بەشێوەیکی جیاواز بەرھەممھێناوە چ لە رووی دەنگەوە چ لە رووی کاری کلیپەوە”.