رێکخراوەی جیهانیی یۆنسکۆ،ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لە رووخاندن و سرینەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان لە لایەن داعشەوە ،رایگەیاندووە ئەم کاولکاریانە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانیەوە بێ وێنە بووە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسە،بوکووا سکرتێری یۆنسکۆ گوتویەتی:کاولکاری و لە ناوبردنی ئاسەوارە میژووییەکانی عێراق و سوریە بە دەستی گروپی داعش بە رادەیەک بووە کە لە دوای شەڕی دووەمی جیهانیەوە بێ وێنە بووە.
بوکووا لە درێژەدا دەڵێ:رووخاندن و سڕینەوەی سیستەماتیکی ئاسەواری کولتوری و مێژوویی مرۆڤ لە لایەن گروپێکی تەکفیری وەک داعشەوە ئێکجار مەترسیدارەو و ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی دڕندەیی ئەم گروپەیە.
ئەم قسانەی سکرتێری یۆنسکۆ لە کاتێکدایە کە شاری مێژوویی پاڵمیرا کەوتووەتە دەستی داعش و ئەگەری کاولکاری لە لایەن داعشەوە نیگەرانییەکی زۆری بە دواوە بووە.