ئەمیری پێشوی قەتەر کاتەکانی دوای سەردەمی حوکمڕانی چۆن بەسەر دەبات

0

نوجەنێت-دەیلی مەیڵی بەریتانی

 

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی چەند وێنەیەکی شێخ حەمەد بن خەلیفەی ئەمیری پێشووی قەتەری بڵاو کردەوە کە بۆ پشوو رووی کردبوە یەکێک لە شارەکانی کرواتیا، کە شۆرت و تیشێرتێکی لەبەردایە.

لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە شێخ حەمەد گەشتێکی بۆ شاری دۆپرۆفیکی کەناراوەکانی باشووری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە بە یەختە تایبەتیەکەی خۆی تا گه‌یشتوەتە ناوچەی بەناوبانگی یەختەکان.

دەیلی مەیل وەک گاڵتە کردن بە جلو بەرگی شێخ حەمەد بە گاڵتەجاڕییەوە دەڵێت: ئایا هەموو سەروەتەکەت لە یەختە شکۆدارەکەتدا خەرج کردوە؟ ئەمیری پێشووی قەتەر و باوکی ئەمیری ئێستا تیشێرتێکی سپی و شۆرتێکی سەوزی لەبەرە، هەروەها کڵاوێکی سپی و خواردنەوەیەکی سپی و چاویلکەی ڕەشی پێیە، کە دەیەوێت بەو جل و بەرگە گەنجانەوە بە شێوەیەکی نافەرمی دەرکەوێت.

هەروەها وەک دەردەکەوێت بە شێوەیەکی بەرچاو کێشی دابەزیوە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە کە شێخ حەمەد بن خەلیفە چەندین یەختی گرانبەها و شکۆداری هەیە بە بەهای ملیۆنان دۆلار، هەروەها خاوەنی گەورەترین یەختە لە جیهاندا کە درێژییەکەی ٤٠۸ پێیە و نرخەکەی ۳٠٠ ملیۆن دۆلارە.

 

بالصور؛ كيف يقضي امير قطر السابق ايام ما بعد الحكم؟ ham2 ham3 ham5 ham6 hma4

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com