ئێهود باراک وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێکە بێنیامانین نەتەنیاهو،سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران بەڵام فەرماندەی ئەرتەشی ئیسرائیل و تێکڕای وەزیرەکان بە هۆی نەبوونی ئامادەیی ئەرتەش، پێشیان پێگرتووە و لێی پاشگەز بوونەتەوە.
باراک لە وتووێژی شەوی رابردووی لە گەل کەناڵی دووی ئیسرائیل گوتویەتی کە لە گەڵ نەتانیاهو،لە ماوەی پێنچ شەش ساڵی رابردوودا چەند جارێک دەرفەت و هەڵکەوتەکانی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران تاووتوێ کردووە.
ئەم وتانەی وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل کاردانەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێسرائیلی بە دواوە بووە.موشە یلعون،وەزیری جەنگی ئیسرائیل گوتویەتی ئەم قسانەی باراک، نادەقیق و نامونسیفانەیە.