خەتیبی نوێژی هەینی تاران:رێکەوتنی ئەتۆمی بە واتای ئاشتی بوونەوە لە گەڵ ئەمریکا نییە

0

موەحدی کرمانی، ئیمام و خەتیبی کاتیی نوێژی هەینی تاران دوێنێ رایگەیاند کە رێکەوتنی ئەتۆمی بە واتای ئاشت بوونەوە لە گەڵ ئەمریکیەکان نییە.

موەحدی کرمانی هەروەها دەڵێ:مەسەلەی رێکەوتنی ئەتۆمی بابەتێکی تایبەت  وجیاوازە و ئەمریکا پێی وانەبێت لە سەر مێزی گفتوگۆکان بەڵێنی لە ئێران وەرگرتووە.کرمانی گوتویەتی:ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات کە ریژیمێکی جەلاد و مرۆڤ کوژە،ئایا دەکرێ لە گەڵ  ئەم وڵاتە کە جینایەتەکانی لە هەژمار نایەن ئاشت ببینەوە؟

کرمانی جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە ئێران لە پشتیوانیکردنی مێحوەری مقاومەت و فەلەستین دەست هەڵناگرێ و ساویلکانەیە ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئەمریکا گۆردراوە.دەشڵێ:دوژمنایەتی ئەمریکا لە جێی خۆیەتی و ئەمریکاش لەم  رێکەوتنە بە هەڵەدا جووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com