روسیە دووەمین بنکەی سەربازیی خۆی لە سەر خاکی سوریە دادەنێ

0

رۆژنامەی القدس العربی بە پYی لێدوانێکی سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کرۆتەوە کە دیمشق موافقی دانانی دووهەمین بنکەی سەربازی روسیەیە لەم وڵاتە.

لەم راپۆرتەدا هاتووە:سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لە گەڵ القدس العربی پشتڕاستی کردۆتەوە کە سوریە داوای لە روسیە کردووە کە بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە شاری “جبلە” بکاتەوە.بەم پێیە لە دوای بنکەی سەربازیی”طرطوس”ئەمە دووهەمین بنکەی سەربازیی روسیەیە لەم وڵاتە.

القدس العربی لە درێژەدا دەنووسێ:بەشار ئەسەد لە مانگی مارس لە وتووێژ لە گەل کەناڵێکی روسی رایگەیاندبوو کە زەمینەی دانانی بنکەیەکی سەربازیی بەهێز لە سەرخاکی سوریە فەراهەمە،هەر بۆیە برێاری مۆسکۆ بۆ دانانی ئەم بنکە سەربازیە بەو مانایە کە روسیە پابەندە بە هاوپەیمانی ستراتژیکی خۆی لە گەڵ سوریە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com