نوچەنێت
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی مەرجەکانی بوون بە ناحییە و قەزای لە سنووری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرد و ئەو مەرجەکانەی ئەنجومەنەکە دەست نیشانی کردوون تەنها یەك ناحییە دەگرێتەوە.
سکرتێری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە کە مەرجی بوون بە قەزای هەر ناحییەیەك یاخود بوون بە ناحییەی هەر گوندێك چییە.
لە لیدوانێكیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان مەهدی مەحموو سکرتێری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت”چەند پێوەرێک دانراوە بۆ ئەوەى ناحییەکان وەک قەزا بناسرێن و ببنە قەزا، هەروەها ئەو گوندانەى کە زۆر گەورەن ببن بە ناحییە”
لە لێدوانەکەدا پێوەرەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت” ئەو پێوەرانەى کە دانراوە، ڕەچاوى ئاستى ڕۆشنبیرى و کۆنى و فراوانى و ئابوورى و مێژووى خزمەتگوزارى و دام و دەزگاکانى حکومەت و خەدەمات و ژمارەى هاوڵاتیان کراوە و دور و نزیکى لە قەزایەکى ترەوە، یەکێک لە پێوەرکانى بوون بە قەزاى هەر ناحییەک دەبێت ژمارەى هاوڵاتیان واتە نفوسى ئەو ناحییە لە 60 هەزار کەس کەمتر نەبێت”.
بە گوێرەی ئەو مەرجانەی کە دیاری کراون،مەرجەکان تەنها ناحییەی حاجیاوا دەگرێتەوە و دەتوانێت ببێت بە قەزا.
لە بارەى گوندەکانیشەوە کە دەبنە ناحییە، بە هەمان شێوەى ناحییەکان مەرج و پێوەر دانراوە بۆ ئەو گوندانەى کە دەبن بە ناحیە و دەبێت چەندین گوندى تر لەسەر بێت.