نوچەنێت
ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی لە شارۆچکەی خانەقینەوە بانگەوازێك بڵاو دەکەنەوە و داوا دەکەن ڕۆژنامەنووسان دوای دەستگیرکردنیان بوێر بن و ترسنۆکانە مامەڵە نەکەن.
ئەو بەشە لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی شارۆچکەی خانەقین باس لەوە دەکەن کە ڕۆژنامەنووسان دوای دەستگیرکردنیی هاوپیشەکانیان بوێرانە مامەڵە ناکەن و لە ئاست مافەکانی خۆیان و هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانیان بێ دەنگ دەبن.
لە بانگەوازەکەیاندا ئەو گرووپە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە هێرش دەکەنە سەر بەشێك لە ڕۆژنامەنووسی خانەقین و بەوە تۆمەتباریان دەکەن لەبەر بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی ناتوانن ئازادانە کارەکانیان بکەن.
لە بانگەوازەکەیاندا هاتووە”به شێكی زۆری رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی خانه‌قین بوێر نین یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و حزبه‌كانیان ناوێرێن به ئازادانه هیچ كارێك بكه‌ن”
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”ئه‌گه‌ر هه‌ر روداوێك یان هێرشێك كرایه سه‌ر ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له شاری خانه‌قین، ئێوه بێنه‌ده‌نگ له‌سه‌رمان و به‌رگریمان لێبكه‌ن”.
بانگەوازەکە لە کاتێکدا هات کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرش کرایە سەر یەکێك لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی هەینی ڕابردووی خانەقین کە تێیدا بە تووندی داوای دەست لەکار کێشانەوەی قایمەقامی قه‌زای خانه‌قین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قینیان كردبوو.
لە کۆاتایی بانگەوازەکەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی شاری خانەقیندا هاتووە” له چه‌ند رۆژی رابردوودا، لایه‌ن مافیاكانی گه‌نده‌ڵكاران، هێرش كرایه سه‌ر هاورێمان (محه‌مه‌د حوسام) و بریندار كرا، چگه له نوسینگه‌ی خانه‌قینی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی بوێر و چاونه‌ترس، ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه قیزه‌ونه‌یانه‌كرد، ئه‌وانی تر كه زۆرینه‌ن هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو”.