فەرهاد پیرباڵ پێسنیارێك بۆ شەقامی ئیسکان دەخاتە ڕوو

0

نوچەنێت

فەرهاد پیرباڵ نوسەرو ڕۆشنبیری شاری هەولێر پێشنیارێك دەکات و داوا دەکات هاوکاری بکرێت و دەڵێت هەر کەسێك پڕۆژەیەك یاخوود بیرۆکەیەکی هاوشێوەی پێشنیارەکەی ئەوی هەیە با بیخاتە ڕوو.

لە پێشنیارەکەی فەرهاد پیرباڵدا هاتووە” لە هەر ساڵێکدا شەوێک، لە 8ی ئێوارە تا 2ی شەو، هیچ پیاوێک بۆی نەبێت بێتە جادەی ئیسکان لە ژن زیاتر”.

هەر لەو پێسنیارەدا فەرهاد پیرباڵ داوا لە گەنجان لە ڕەگەزی پیاوان دەکات کە خۆیان لەو شەوەدا نەچنە جادەی ئیسکان و پێشنیار دەکات و دەڵێت”لەجیاتی خۆیان خوشك یان ژن یان کچ یان یاری خۆیان بنێرنە جادەی ئیسکان ! پڕۆگڕام و ئامانج لەم کارە؛ دوواتر دەردەکەوێ چەند سوودمەند و واتادار ئەم فێستیڤاڵە لە هەولێری پایتەختدا!”

….

ئەمەی خوارەوە پێشنیار و داواکەی فەرهاد پیرباڵە:

لە هەر ساڵێکدا شەوێک، لە 8ی ئێوارە تا 2ی شەو، هیچ پیاوێک بۆی نەبێت بێتە جادەی ئیسکان لە ژن زیاتر بەڵام دوکاندار وەک خۆیان بمێننەوە هەر یەکێک لەو پیاوانەی کە دەبێ ئەو ڕۆژە بچنە جادەی ئیسکان، نەچن؛ لەجیاتی خۆیان خوشک یان ژن یان کچ یان یاری خۆیان بنێرنە جادەی ئیسکان ! پڕۆگڕام و ئامانج لەم کارە؛ دوواتر دەردەکەوێ چەند سوودمەند و واتادار ئەم فێستیڤاڵە لە هەولێری پایتەختدا! هەر گڕووپ و کەس و ڕێکخراوێک بیەوێ هاوکاریم بکات بۆ سەرخستنی ئەم جەژنە عەنتیکەیە، با پڕۆژە و بیرۆکەی خۆی پێشکەش بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com