نوچەنێت
دوێنێ دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی پاڕلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان،گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە تێیدا سەعدی پیرە دەست بەسەریدا دەهێنێت ڕابوون مەعرووف سڵاوی لی دەکات.
ئەو گرتە ڤیدۆییە وەك بابەتێك لە لایەن کۆمەڵێك ماڵپەڕ و پەیجی فەیس بووك بڵاو کرایەوە کە گوایە سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ مەبەست وای کردووە تا ڕابوون مەعرووف ئەندامی پاڕلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان پێی ئیحراج ببێت.
بەڵام دوێنێ شەو سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە”ئه‌مڕۆ له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی پێنچ قۆڵی وێنه‌یه‌ك بلاوكراوه‌ته‌وه گوایه من وه‌كو پێویست خواحافیزم له به‌رێز رابون معروف نه‌كردووه ئه‌وه‌ی بلاوكراوه‌ته‌وه وێنه‌یه‌كه بێ ئاگاداری من و ئه‌ویشه ”
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە”ئه‌وه‌ی رقی له كاك رابونه یا له من تكایه ئه‌و وێنه‌یه به كار مه‌هینن چونكه من له حورمه‌ت زیاتر بۆ ئه‌و هیچم نیه”.
دەقی ڕوونکردنوەکەی سەعدی ئەحمەد پیرە وەك و خۆی:
جێگای سه‌رسورمانه ئه‌مڕۆ له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی پێنچ قۆڵی وێنه‌یه‌ك بلاوكراوه‌ته‌وه گوایه من وه‌كو پێویست خواحافیزم له به‌رێز رابون معروف نه‌كردووه ئه‌وه‌ی بلاوكراوه‌ته‌وه وێنه‌یه‌كه بێ ئاگاداری من و ئه‌ویشه ، زیاتر هونه‌ری وێنه گرتنه له‌وه‌ی كه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕ و چالاكه‌وانی ماڵپه‌ره‌كان به‌كاری بینن من رێزم هه‌یه بۆ رابوون معروف به‌په‌رله‌مانتارو یاسا ناس و كادیرێكی دڵسۆز و باشی ده‌زانم ئه‌وه‌ی رقی له كاك رابونه یا له من تكایه ئه‌و وێنه‌یه به كار مه‌هینن چونكه من له حورمه‌ت زیاتر بۆ ئه‌و هیچم نیه .