نوچەنێت
بەهۆی ئەوەی ئێران و هەرێمی کوردستان هاو سنوور‌و دراوسێن پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری و بازڕگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بوونی هەیە،بەڵام زۆرجار ئەو پەیوەندییە لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە کێشەی بۆ دروستکراوە.
لە نوێترین ئاڵ و گۆڕی بازڕگانیدا دەوڵەتی ئیسلامی ئێران تەنها لە مەرزی باشماخەوە و لە تەنها یەك هەفتەدا 11 تۆن خۆراکی خراپی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە ،لە لایەن لێژنەکانی مەرزی باشماخەوە سەرجەمی ئەو خۆراکانە لە ناو براوە و بەشێکی تری گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ ئامارێك بڵاو دەکاتەوە و لەئامارەکەی به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخدا هاتووە”دوینێ له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه (تایبه‌ت به له‌ناوبردنی خوارده‌مه‌نی نه‌شیاو) بری سێ تۆن و 500 کیلۆگرام (که‌له‌رم) له‌ناوبرا ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن که‌ره‌نتینه‌ی کشتوکاڵی باشماخ، ره‌تکرایه‌وه به هۆی خراپ بوونییه‌وه که شیاوی به‌کارهێنان نه‌بوو”.
هەر له‌چوارچێوه‌ی پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی خۆراکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر دوێنێ توانرا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (530)کگم جگه‌ری مریشک بگیرێت که له ناو دوو ئۆتۆمبیلی جۆری (تانکه‌ر)دا به قاچاغ هێنرابوونه ناو مه‌رز و به نیازی بردنه ناوه‌وه بوون بۆ هه‌رێم. پاش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوی سزای یاسایی کرانه‌وه، لیژنه‌یه‌ک له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه هه‌ستان به له‌ناوبردنی.
له ئاماره‌که‌ى به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌نده‌یه‌کانى مه‌رزى نێوده‌وله‌تى باشماخدا هاتووە”هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕی سێ تۆن و 650 کیلۆگرام (که‌له‌رم و قه‌ڕنابیت) له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ک له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ خاکی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن که‌ره‌نتینه‌ی کشتوکاڵ/باشماخ ڕه‌تکرایه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ خواردن شیاو نه‌بوو هاوکات بڕی سێ تۆن و 270 کیلۆگرام (سێوی سوور) له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ک له ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ خاکی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن که‌ره‌نتینه‌ی کشتوکاڵی باشماخ ره‌تکرایه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی شیاوی به‌کارهێنان نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌ماوه‌ى که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا توانراوه بڕى نزیکه‌ى 11 تۆن خۆراک بگه‌ڕێننه‌وه بۆئێران چاودێرانى سیاسیش پێیان وایه ئێران به‌مه‌به‌ست ئه‌و خۆراکه به‌سه‌رچووانه هه‌نارده‌ى هه‌رێم ده‌کات”.