جڤاتی گشتی گۆڕان:دەبێت سەرۆکی هەرێم لە پاڕلەمانەوە هەڵبژێردرێت

0

نوچەنێت

ڕۆژی هەینی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی نەوشیروان موستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێك پرسی سیاسی خرایە بەر باس.

ئەندامانی جڤاتی گشتی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت پڕۆژەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕلەمانی کوردستان بکرێتە بنەما بۆ دانوستاندن لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆران بەسەرجەم ئەندامەکانییەوە سووربوونی بزووتنەوەی گۆڕانیان دووپاتکردووەتەوە بەوەی دەبێت پاڕلەمانی کوردستان پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جارەسەر بکات و سەرۆکی هەرێم دەبێت لە نێو پاڕلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

.

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە ئامادەی کۆبوونەوەی جڤاتەکەیان بووە لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەندامانی جڤات جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان پاڕلەمانی بێت و دەبێت سەرۆکی هەرێمی لە نێو پاڕلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

.
بە پێی لێدوانی ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بێت کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر بۆ ئەوە بووە تا بزانرێت ڕێڕەوی گشتی دانوستاندنەکان بەرەو کوێ دەڕوات و ڕاو سەرنجی ئەندامانی جڤاتی گشتی گۆران لەسەر پرسی دانوستاندنەکان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و پرسی سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان چییە.

بەپێی لێدوانی ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان بێت لە کۆبوونەوەکەدا بەگشتی ئەندامانی جڤات جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پرۆژەکانی پەرلەمان بکرێتە بنەما لە لیژنەی دانوستان و  بزووتنەوەی گۆڕان سوور بێت لەسەر ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com