نوچەنێت
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گوندەکانی دەوروبەری گارەیان بە چڕی بۆردوومان کرد و بۆردوومانەکەش چەند کاتژمێرێکی خایاند و بە بێ زیانی گیانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کۆتاییان بە بۆردومانەکان هێنا.
لە وەڵامدا فەرماندارییەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل بڕیاری تۆڵەیان داوە و لە لێدوانی ڕۆژنامەییدا ڕایانگەیاند کە هیچ هێرشێك بە بێ وەڵام بەجێ ناهێڵین.
ئەمشەو بەر لە کاتژمێرێك بارەگای سەرەکی ئاکپارتی کەوتە بەر هێرشی تۆڵەی گەریلاکانی هەپەگە و بە تەقینەوەیەکی گەورە سوتاندنی بارەگای سەرەکی ئاکپارتییان ڕاگەیاند.
بە پێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان چەند کەسێك لەسەر رێگەی نێوان ئامەد- روها بە بۆمب هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەی ئاکپارتی و لە ئەنجامدا پۆلیسێك بریندار کراوە و باڵەخانەکەش سوتێنراوە.