نوچەنێت
م. عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان نوسینێک بڵاو دەکاتەوە، تێیدا بۆ “ڕووشنكردنه‌وه‌ی ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی پێكه‌وه گونجان‌و ته‌بایی‌و سازان” حەوت خاڵ دەخاتەڕوو، دەشڵێت” ئه‌وه‌ی كه بۆته بپه‌رچ (مانع)یش له‌ڕێ‌ی چاكسازیی ڕیشه‌ییدا، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه سته‌مكارانه‌و ناشه‌رعییانه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و، ده‌وروبه‌ره هه‌لپه‌رسته‌كه‌یان بوون، چونكه {ڕاوچی خراپ له‌ئاوی لێڵدا ڕاوده‌كات} و {دز بازاڕی ئاڵۆزی ده‌وێ}.”.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی تەئکید لەوەش دەکاتەوە کە”پێكه‌وه گونجان‌و پێكگه‌یشتن‌و ڕێككه‌وتن، به‌بێ بۆ یه‌كدی دابه‌زین (تنازل) ده‌سته‌به‌ر نابێ‌و، دیاره دابه‌زین‌و خۆ نه‌وی كردنیش زیاتر له‌وانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، كه زۆر هه‌ڵكشیون‌و چوونه سه‌ره‌وه‌و، پشكی زیاتر‌و گه‌وره‌تریان له‌لایه، ئه‌گه‌رنا كه‌سێك هیچی نه‌بێ، هیچ نابه‌خشێ (فاقد الشی‌و لایعگیه)”.
دەقی بابەتەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
دادگه‌ریی بناغه‌ی ته‌باییه‌و، سته‌مكاریی هۆكاری لێك جیاییه
له‌م رۆژانه‌دا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به بژارده‌ی سیاسیی‌و سه‌رجه‌م توێژه‌كانه‌وه سه‌رگه‌رمی باس‌و خواسی پێكه‌وه گونجان‌و سازانن‌و، نیگه‌رانی ناته‌بایی‌و لێك ترازانن، منیش به‌پێویستم زانی له‌وباره‌وه چه‌ند دێڕێكی كورت بنووسم، به‌مه‌به‌ستی دانانی چه‌ند نیشانه‌و قوچكه (معالم)ێك بۆ ڕووشنكردنه‌وه‌ی ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی پێكه‌وه گونجان‌و ته‌بایی‌و سازان:
یه‌ك: ته‌بایی ڕاسته‌قینه له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ته‌نیا له‌سه‌ر بناغه‌ی دادگه‌ریی (عدل) بنیات ده‌نرێ، هه‌ربۆیه‌ش خوای كاربه‌جێ تێكڕای پێغه‌مبه‌رانی له ئاده‌مه‌وه تا خاته‌م “علیهم السلام” بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی ناردوه: {ڵقَدْ أَرْسَلْنَا بِالبَیِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِیزَانَ لِێقُومَ النَّاسَ بِالْقِسْگِ…} الحدید -25-.
دوو: له‌ماوه‌ی (24) ساڵی ڕابردوودا، سته‌می جۆراوجۆر له‌هه‌موو بوار‌و ئاسته‌كاندا له هه‌رێمه‌كه‌ماندا به‌رجه‌سته بووه‌و، ده‌ستڕۆیشتوو و بڕیار به‌ده‌ستان، ئیراده‌یه‌كی جیددی‌یان نه‌خستۆته گه‌ڕ بۆ چاكسازیی ڕیشه‌یی‌و، به‌رجه‌سته‌كردنی فاكته‌ره‌كانی چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و، نه‌هێشتنی پێچه‌وانه‌كه‌ی كه سته‌مكارییه، وه‌ك: به‌دامه‌زراوه كردنی كاروباره‌كان‌و، سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و، مرۆڤبوون‌و هاووڵاتیی بوون كردنه پێوه‌رو، نه‌هێشتنی هه‌یمه‌نه‌ی حیزب‌و گرووپ‌و كه‌س به‌سه‌ر حكوومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانیدا، كه ماك‌و میكڕۆبی گه‌نده‌ڵیی‌و قۆرخكاریی‌و… هتده.
ســێ: هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی كه بۆته بپه‌رچ (مانع)یش له‌ڕێ‌ی چاكسازیی ڕیشه‌ییدا، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه سته‌مكارانه‌و ناشه‌رعییانه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و، ده‌وروبه‌ره هه‌لپه‌رسته‌كه‌یان بوون، چونكه {ڕاوچی خراپ له‌ئاوی لێڵدا ڕاوده‌كات} و {دز بازاڕی ئاڵۆزی ده‌وێ}.
چـوار: كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌و گرفته‌كانمان بكه‌ین، با كۆتایی به‌حاڵه‌تی سته‌مكاریی‌و قۆرخكاریی‌و گه‌نده‌ڵیی بێنین‌و، دڵنیابین كه به‌بێ دادگه‌ریی مه‌حاڵه پێكه‌وه گونجان‌و ته‌بایی به‌رقه‌راربێ، ئایا هیچ دیوارێك به‌بێ بناغه ڕاده‌وه‌ستێ؟!
پـێـنـج: خوای كاربه‌جێ له‌چه‌ندان ئایه‌تدا هه‌واڵی پێداوین كه به‌هۆی سته‌م‌و جیاكارییه‌وه كۆمه‌ڵگاكان هه‌ره‌س دێنن، بۆ وێنه خوا فه‌رموویه‌تی: {…وَمَا كُنَّا مُهْلِكِی الْقُرَی إِلاّ وَأَهْلُهَا ڤَالِمُون} القصص -59-، واته: وه‌ئێمه ئاوه‌دانییه‌كان نافه‌وتێنین، مه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یان سته‌مكار بێ!
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌ره‌س‌وداڕمان نه‌چێ، با هه‌رچی زووتره قۆڵی لـێ هه‌ڵكه‌ین‌و، كۆتایی به‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانی سته‌م (ڤلم) بێنین، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسه باڵا‌و ده‌ستڕۆیشتووه‌كان، له‌خۆیان‌و خزم‌و نیزیك‌و ده‌وروبه‌ریانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن‌و، چیدیكه قبووڵ نه‌كه‌ن: كه‌سانی مشه‌خۆر له‌په‌نای ئه‌واندا سامانی حه‌ڕام وه‌سه‌رێك بنێن‌و، سه‌ره‌نجام حكوومه‌ت‌و وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ژارو لات بكه‌ون‌و، كه‌سانێكیش به‌پاره‌ی حه‌ڕام ببنه ملیارد لێر!!
شه‌ش: بێگومان پێكه‌وه گونجان‌و پێكگه‌یشتن‌و ڕێككه‌وتنیش، به‌بێ بۆ یه‌كدی دابه‌زین (تنازل) ده‌سته‌به‌ر نابێ‌و، دیاره دابه‌زین‌و خۆ نه‌وی كردنیش زیاتر له‌وانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، كه زۆر هه‌ڵكشیون‌و چوونه سه‌ره‌وه‌و، پشكی زیاتر‌و گه‌وره‌تریان له‌لایه، ئه‌گه‌رنا كه‌سێك هیچی نه‌بێ، هیچ نابه‌خشێ (فاقد الشی‌و لایعگیه).
به‌دڵنیاییش ئه‌و باجه‌ی كه بۆ ته‌بایی‌و ڕێككه‌وتن ده‌یده‌ین‌و، ئه‌وه‌ی كه بۆ پێك گه‌یشتن ده‌ستبه‌رداری ده‌بین، زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه به‌هۆی ناته‌باییه‌وه له‌ده‌ستمان ده‌چێ.
حه‌وته‌م: له‌كۆتاییدا هیوادارم هیچ كورسیی‌و پێگه‌وپایه‌یه‌ك‌و، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تیی‌و، هیچ گرێ‌و گرفتێكی ڕابردوو، نه‌توانێ به‌سه‌ر هه‌وڵ‌و هیممه‌تی دڵسۆزانی ئه‌م وڵات‌و خه‌ڵكه‌دا زاڵ بێ‌و، سه‌ره‌نجام بتوانین له‌سه‌ر بناغه‌ی دادگه‌رییه‌كی گشتگیر، ته‌بایی‌و یه‌كڕیزیی‌و یه‌كڕه‌نگییه‌كی مه‌حكه‌م‌و پته‌و، له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا بێنینه‌دی، وه‌خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره به‌ده‌ست چه‌ندان كێشه‌و قه‌یرانه‌وه گرفتاره‌كه‌مان، به‌گشتیی‌و، پێشمه‌رگه فیداكاره وڵات‌و دین‌و ژین پارێز‌و خۆڕاگره‌كانمان، به‌تایبه‌ت، دڵخۆش بكه‌ین‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووكه‌سیشه‌وه، خوای كاربه‌جێ‌و دادگه‌ر له‌خۆمان ڕازی بكه‌ین.
عــه‌لــی بــاپــیــر
6/ زولقه‌عیده 1436 كـ
21/8/2015 ز