نوچەنێت
دوای ئەوەی لە هێرشێکیاندا بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەکدارانی داعش چەکی کیمیاییان بەکار هێنابوو،و فەرماندەکانی پێشمەرگە ڕای گشتی جیهانیان لەوە ئاگادار کردەوە کە داعش بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەریان،ئەمڕۆ ژەنەڕاڵێکی ئەمەریکی ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.
….
ژەنەراڵ کەڤین کێڵیا کە بەرپرسی باڵای هاوپەیمانێتی دژی داعشە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند” تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن داعش ماددەی خەردەلی بەکارهێناوە”
.
هەر لەو لێدوانەدا ژەنەڕاڵ کێڵیا ڕایگەیاند” لە ماوەی دووهەفتەدا ئەنجامیی کۆتایی تاقیکردنەوەکان دەردەکەون و دەزانین چ جۆرە ماددەیەك و بە چ رێژەیەک بەکارهاتووە”.
.
لە هەفتەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەرچی هێرشەکەیان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تێك شکێنرا بەڵام داعش گازی کیمیایی خەردەلی لەو هێرشەدا بەکار هێنا.
.
هەر ئەو کات و دوای ئەوەی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە ڕایاینگەیاند کە داعش گازی کیمیایی بەکار هێناوە،وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیاش بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە پشتراست کردەوە.