وردەکاری کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی ئەمڕۆ

0

نوچەنێت

سێیەم کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان کۆتایی هات و وردەکاری کۆبوونەوەکەش ئاشکرا کرا.

.

سێیەم کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتوو فووئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی وەسفی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەکات و دەڵێت لایەنەکان نزیکبوون لە یەکەوە.

.
دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان هەر پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان،فوئاد حوسێن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زۆر ئەرێنی بوو،لایەنەکان زۆر نزیك بوون لە یەکەوە”.
.
کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی پێنج لایەنە سیاسییەکەی بەشدار لە حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەك لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا دەستی پێکرد و کاتژمێر 3:30 خولەك کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.
…
جیاوزی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەوەدابوو هەر یەکە لە عەدنان موفتی سەرۆکی پێشویی پاڕلەمان و فەرسەت ئەحمەد سکرتێری پێشووی پاڕلەمان و ئەندامی ئێستای لیژنەی یاسایی پاڕلەمان و چەند ڕاوێژکارێکی یاسایی بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتکرابوون.
.
سەرەڕای باسکردنی لایەنە سیاسییەکەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا باس لە لایەنە یاساییەکەی ئەو پرسە کراوە و کاربۆ ئەوە کراوە دەرچەیەکی یاسایی بدۆزرێتەوە تا ئەو پرسە بە ڕێگەیەکی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێت.
.

شاندی حزبەکان بەم شێوەیە بوون:
پارتی: د.ڕۆژ نووری، ڤالا فەرید.
یەکێتی:قوباد تاڵەبانی، سەعدی پیرە، عیماد ئەحمەد، بێگەرد تاڵەبانی، گۆران ئازاد، گەشە دارا و تەلار لەتیف
گۆڕان:عومەری سەید عەلی، رابوون مەعرووف و بەهار مەحموود.
یەکگرتوو:خەلیل ئیبراهیم و ئەبوبەکر هەڵەدنی.
کۆمەڵ:ێبوار محەممەد و چەند راوێژكارێكی یاسایی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com