لە تورکیا هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە

0

نوچەنێت

لە دۆسییەکانی دانوستاندنی پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی لە تورکیا داودئۆغلۆ شکستی خوارد،ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا بڕیاریدا هاوکێشەکان دەستکاری بکرێتەوە لە ڕێگەی گەلانی تورکیاوە.

لە نوێ ترین بڕیاردا سەرۆك کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیاریدا گەلانی تورکیا جارێکی تر بچنەوە ناو هاوکێشەکانی هەڵبژاردن و جارێکی تر نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرنەوە.

بە پێی بڕیارە نوێیەکەی ئەردۆغان بێت گەلانی تورکیا دەبێت ڕۆژی 1/11/2015 جارێکی تر بڕۆنەوە سەرسندووقەکانی دەنگدان و نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرنەوە.
ئاک پارتی لە هەڵبژاردنی ڕابردووودا پلەی یەکەمی لە ڕووی دەنگ و کوردسییەکانی پاڕەلامنی تورکیا بەدەست هێنا بەڵام زۆرینەیەکی وای بەدەس نەهێناکە بتوانێت بە تەنها حکومەت دروست بکات.

ئاك پارتی و ئەردۆغان ئەحمەد داود ئۆغلۆیان وەك نوێنەر و ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت ناردە لای لایەنە براوەکانی پاڕلەمانی تورکیا بە مەبەستی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی تورکیا بەڵام ئۆغلۆ نەیتوانی لایەنەکان ڕازی بکات و لە گفتوگۆکاندا شکستی خوارد.

لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا لایەنەکان بەم شێووەی خوارەوە کورسی پاڕلەمانیان بەدەست هێنا بوو:

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) بووە خاوەنی 258 كورسی.
پارتی گەلی كۆماری CHP بووە خاوەنی 132 كورسی.
پارتی دیموكراتی گەلان HDP بووە خاوەن 80 كورسی.
پارتی نەتەوەیی توركیا MHP بووە خاوەن 80 كورسی.

.
لە دوای هەڵبژرادن ئەحمەد داودئۆغلۆ دەستی کرد بە دانوستاندن لەگەڵ سەرجەم لایەنە براوەکانی پاڕلەمانی تورکیا بەڵام دوای ئەوەی شکستی خوارد لە ڕازی کردن و پێكهێنانی حکومەتی نیشتیمانی تورکیا لە رۆژی 18-8-2015 دۆسیەی دانوستاندنی پێکهێنانی حکومەتی رادەستی رەجەب تەییب ئەردۆغان کردەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوودا و لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ موختارەکان رایگەیاند ” باشترین چارەسەر بۆ دەرچوون لە قەیرانی پێکهێنانی حکومەت دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com