هافینگتۆن پۆست:ئۆباما حیزبوڵای لوبنان بەهێز دەکات

0

 هافینگتۆن پۆستی ئەمریکی،کە کەناڵیکی هەواڵی لیبرالی ئۆنلاینە لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە یارمەتیەکانی ئەمریکا بە لوبنان نووسیویەتی:ئۆباما بە بیانووی شەڕ لە دژی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش،بە شێوەیەکی نەخوازراو خەریکی بەهیزکردنی ئە وگرووپە تیرۆریستیانەیە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ.

رۆژنامەی هافینگتۆن پۆست لە درێژەدا دەنووسێ:لە  نیوان ئەو و ڵاتانەی کە لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە یارمەتی دەکرێن،لوبنان پلەی پینجەمی هەیە.دەوترێ لە ساڵی رابردوودا،ئەمریکا زیاتر لە یەک میلیارد دۆلار یارمەتی لوبنانی کردووە.

سعودیە بە بەراورد لە گەڵ ئەمریکا یارمەتییەکی زۆرتری لوبنانی داوە،بۆ وێنە تەسلیحاتی قورس و تەجهیزاتی پێشکەوتووی هیزی ئاسمانی.

ئیستدلالی دەوڵەتی ئەمریکا ئەوەیە کە ئەرتەشی لوبنان دەتوانێ پێش بە نفوزی داعش  وقاعیدە بۆ ناو ئەم وڵاتە بگری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com