سوید ئامادەیی خۆی بۆ نێوبژیوانی لە نێوان تورکیە و پەکەکە راگەیاند

0

مارگێرت واڵسترۆم،وەزیری دەرەوەی سوید رۆژی رابردوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سەلاحەدین دمیرتاش کە لە ستۆکۆڵم بەرێوەچوو،ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوبژیوانی کردن لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیە راگەیاند.

بە پێی راپۆرتی بەشی فارسیی رادیۆ سوید،واڵسترۆم ئەئکیدی کرۆدتەوە کە پاڵپشتیی هێزە دیموکراتیەکانی تورکیە دەکەن و راشیگەیاندووە کەپارتی دیموکراتیکی گەلان یەک لەم هێزانەیە.

لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەدا دێمیرتاش  لای خۆیەوە رایگەیاندووە کە دەبێ شەڕوپێکدادانەکانی نێوان تورکیە  وپەکەکە  کۆتایی پێ بێت و پرۆسەی ئاشتی سەر لە نوێ دەست پێبکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com