نوچه‌نێت-فرانس پرێس
مه‌رجه‌عی ئایینی عێراق ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا چاكسازی نه‌كات، عێراق دابه‌شده‌بێت.
سیستانی به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی وتووه “ئه‌گه‌ر چاكسازیی بنه‌ڕه‌تیی و راسته‌قینه به‌دینه‌یه‌ت و گه‌نده‌ڵی له‌نێونه‌برێت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یه‌ته‌دی، دۆخی عێراق زۆر له جاران خراپتر ده‌بێت و عێراق دابه‌ش بكات”.
سیستانی لۆمه‌ی به‌رپرسانی عێراقی دوای 2003 ی كردووه و وتویه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و حیزبی و تائیفییه‌كانیان خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌ییبوون كاره‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاندووه و خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی دارایی بوون.