کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور دەستووری ئامادەباشی بەهەموو هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە داوە و دۆخی نائاسایی راگەیاندووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەری روسی Gazeta.ru ، لە کاتژمێر ٥ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ،٢١ی ئاگۆست،هەموو هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشەوەبۆ هەر چەشنە ئۆپێراسیۆنیکی سەربای و ئەنجامدانی هێرشی تاکتیکی.
بڕیاری دەرکردنی فەرمانێکی لەم چەشنە دوای ئەوە هات کە لیژنەی سەربازیی ناوەندیی سەر بە حیزبی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە سەبارەت بە پێکدادانی سەربازی هەردوو کۆریای باکوور و باشوور لە سەر سنوورەکانی دوو وڵات،کۆبوونەوەکەی نائاسیی خۆی پێکهێنا.