ئیسرائیل، ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەم وڵاتە تاوانبار دەکات

0

دوابەدوای هیرشی مووشەکی شەوی پێنج شەممەی رابردوو کە لە بەرزاییەکانی گوڵانەوە کرایە سەر گوندێکی ئیسرائیل،ئیسرائیل ئێرانی بە هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشە ناوبردووە و هاوکات وەک “وڵامدانەوە”بەم هیرشانە، لە خاکی سوریە چەند هیرشێکی ئەنجام دا.

بە پێی ماڵپەڕی”وای نێت” ،بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاندووە کە سوپای قودسی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتەوەی ئەم هێرشانە بووە و هێرشەکەشی لە رێگای رێکخراوی جیهادی ئیسلامی فەلەستینەوە ئەنجام داوە.

لە درێژەی راپۆرتەکەی ماڵپەری وای نێتدا هاتووە:سەعید ئیزەدی بەرپرسی کاروباری فەلەستین لە سوپای قودس،پلاندانەری ئەم هێرشانە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com