فڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندێك بۆردوومان دەکەن

0

نوچەنێت

کەمێك لەمەوبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا وەك چاودێری کردن بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سوڕاونەتەوە و گارا بۆردومان دەکەن.

لە ئێوارەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەسوڕێنەوە و لە ئێستاشدا ئامانجی سوڕانەوەکەیان بە بۆردوومان کردنی چەند گوندێك دەست نیشانکرد.

….
بەگوێرەى زانیارییەکان بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چڕتر دەبێت و هەر یەکە لە گوندەکانی “بێ ویژگێى دەشتى نەهلێى، مژێ ، سپیندارێ و گەلی شێرانێى سەربە گارا” کەوتۆتە بەر بۆردومانى فرۆکەجەنگییەکانى دەوڵەتی تورکیا.
…
لە ئێستاشدا سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر هەرێمەکانی مەدیا و گارا و دەڤەری بادینان بەردەوامی هەیە و چاوەڕوان دەکرێت بۆردوومانەکانیان زیاتر بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com