نوچەنێت
لەگەڵ ڕاگەیاندنی پەیامە یەك لە دوای یەکەکان و بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی،گۆڕانکاری لە حکومەت و حزبەکان و کوتلە سیاسییەکانی عێراقیدا ڕوویاندا.
یەکێك لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق ئەوەیە کەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتیمانی (شیعە)کۆتایی هات و عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی وەکو سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە جێگەی ئیبراهیم جەعفەری دەستنیشانکرا ،لەبەر ئەوەی ئیبراهیم جەعفەری پۆستی وەزیری دەرەوەی لە دەستە.