نوچەنێت
لەم گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کەسێك بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە تەقە لە بارەگای مەڵبەندی پێنجی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.
ڕووداوی تەقە کردن لە بارەگای حزب و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان شتیكی تازە نییە و جار جار لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن لایەنگرانی حزبەکانەوە تەقە لە بارەگای حزبەکانی تر دەکرێت.
دوای ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیس بووك کەسێك گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە تێیدا هەڕەشە دەکات ویەکگرتووی ئیسلامی وەك خیانەتکار ناو دەبات و دەڵێت هەر ئێستا هێرش دەکەینە سەر بارەگای یەکگرتوو.
ئەمەی خوارەوە ئەو گرتە ڤیدۆییەیە کە تێیدا کەسێك بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە تەقە لە بارەگای یەکگرتوو دەکات.